مۆبایلێکی ئەندرۆید نرخێکی گونجاو و تایبەتمەندی پێشکەوتووی هەیە

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای تێکنۆ تایبەتمەندیە پێشکەوتووەکانی مۆبایلی تێکنۆ پۆپ فایف ئێکس دەخاتەڕوو کە نرخێکی زۆر گونجاوی هەیە.

مۆبایلی تێکنۆ پۆپ فایف ئێکس بەشێوەیەک دروستکراوە بەرگەی شێ و پیسی دەگرێت، دووریەکەی(166/75.9/8.5) ملیمە، کێشەکەی 150گرامە، شاشەکەیە لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.52 ئینج و دیقەی پیشاندانی1600/720 پێکسڵ و شەپۆلی 60 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 296 مۆمە.

چارەسەرکەری یونیسۆک ئێس سی9832 ئی و چارەسەرکەری مالی تی820 ئێم پی وەنی تێدابەکارهاتووە، مۆبایلەکە دوو کامێرای لە بەشی پشتەوە بەدیقەی(8+8) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی پێنج مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو گێگابایتە، میمۆریەکەی 32 گێگابایتە، بەسیستمی ئەندرۆید10 کاردەکات، شوێنی دوو سیمی هەیە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی 4000 میلی ئەمپێرە، نرخی مۆبایلەکە تەنها 70 یۆرۆیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا