پۆڵەتیک پرێس
هەوکردن و ئازاری گەروو یەکێکە لە نەخۆشیە باوەکانی وەرزی زستان، لەگەڵ ئەوەشدا لەگەڵ بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەتایبەتی لەئێستادا کە گۆڕاوی ئۆمیکرۆن لە تەواوی جیهاندا بەشێوەیەکی زۆر خێرا بڵاودەبێتە هەوکردنی گەروو یەکێکە لە نیشانە زۆر باوەکانی کە دەبێتە هۆی بێزارکردنی توشبووان.
ئەم خواردنەوانە چارەسەری هەوکردنی گەروو دەکەن:
-لیمۆ و هەنگوین
لیمۆ ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامی سی تێدایە، هەنگوینیش یارمەتی بەهێزبوونی بەرگری لەش دەدات، گیراوەی لیمۆ و هەنگوین ڕێگری لە بەکتریا و ڤیرۆسەکان دەکەن، بۆیە پێویستە ڕۆژانە بخورێتەوە.
-نەعنا
دژەهەوکردنەکانی تێدایە یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردنی گەروو دەدات.
-زەنجەبیل
ڕێژەیەکی زۆر دژەئۆکسانەکانی تێدایە، بەرگری لەش بەهێز دەکات و چارەسەری هەوکردنی گەروو دەکات.