ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی كۆدەبێتەوەو تاوتوێی چەند پرسێك دەكات

پۆڵەتیك پرێس

ئەمڕۆ شەممە ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی كۆدەبێتەوەو ناوەڕۆكی دانوستانەكانی شاندی یەكێتی بۆ پرسی سەرۆك كۆمارو چەند پرسێكی دیكە تاوتوێ دەكات.

بەپێی زانیارییەكان، لە كۆبونەوەكەی ئەمڕۆدا ئەنجامی دانوستانەكانی شاندەكەی یەكێتی بە سەرۆكایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ لایەنە عێراقییەكان باس دەكرێت.

هەرەوەها لە كۆبونەوەكەدا، بەرهەم ساڵح كاندیدی یەكێتی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق بەشدار دەبێت و ستراتیژی كاركردنی خۆی بۆ وەرگرتنی پۆستەكە دەخاتەڕوو.

هەر بەپێی زانیارییەكان، تەوەرێكی دیكەی كۆبونەوەكەی ئەنجومەنی سەركردایەتی تایبەت دەبێت بە بابەتە ناوخۆییەكانی یەكێتیەوە.

لە ئێستادا پرسی سەرۆك كۆماری عێراق و یەكلایكردنەوەی پۆستەكە بابەتی گەرمی دۆخی سیاسی عێراقە، بەپێی رێككەوتنە سیاسیەكانی پێشوو، ئەو پۆستە پشكی كوردەو لە نێو كوردیش هی یەكێتی بووەو بۆ چوار حولی لەسەر یەك پۆستەكەی لابووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا