پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئارێز عەبدوڵا ئەندامی سەرکردایەتی یەكێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند، فيداکاری و چاوکراوەيی هێزەکانی سوريای ديموکرات و ئاسايش جێگای ستايش و دەستخۆشيە.
ئارێز عەبدوڵا لە فەیسبوکی خۆی لەبارەی هەوڵی شکاندنی زیندانی حەسەکە لەلایەن داعشەوە ئاماژەی بەوەکرد، “هەواڵی کۆنترۆڵکردنەوەی زيندان و پووچەڵکردنەوەی پيلانە مەترسيدارە هەرێميەکەی حەسەکە – رۆژئاوا زۆر گرنگ و گەورەيە.”
وتیشی: ئەگەر ئەو پيلانە سەريگرتبا، کاريگەری نەك تەنيا لەسەر رۆژئاوا بگرە لەسەر هەرێمی کوردستان و عێڕاقيش دەبوو.
ئەوەشی خستەڕوو، “فيداکاری و چاوکراوەيی هێزەکانی سوريای ديموکرات و ئاسايش جێگای ستايش و دەستخۆشيە. ئاسايش و هەسەدە سەلمانديانەوە کە ئەوان لە ئاستی ئەو ئەرکە مرۆڤايەتيەن کە لە ئەستۆياندايە، بە لەخۆبردووی و لێهاتووييەوە داعش و دوژمنەکانيان بێ هيوا و ريسوا کرد”.
لە درێژەدا وتیشی: دەستانخۆش کچ و کوڕە ئازا و بێوێنەکانی ھێزەکانی سوريای ديمۆکرات و ئاسايشی رۆژئاوا، سوپاس رۆژئاوا و هەرسەرکەوتووبن.