وەزارەتی کارەبا: كرێی فیوز هیچ پەیوەندییەكی بە پێوەری زیرەكەوە نییە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، “كرێی فیوز هیچ پەیوەندییەكی بە پێوەری زیرەكەوە نییە و شتێك نییە بەناوی لێدانەوەی سركێتی پێوەری زیرەك”.

ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی کارەبا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “لە هەندێ پەیج و ئەكاونتی ساختەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، هەواڵێك بڵاوكراوەتەوە کە گوایە وەزارەتی كارەبا بۆ لێدانەوەی سركێتی پێوەری زیرەك 1000 دینار وەردەگیرێت”.

ئاشکراشی کرد، “ئەم هەواڵە دوورە لە راستییەوە و هاوبەشانی کارەبا ئاگادار دەكەینەوە كە بوونی خانەیەك لە پسوولەی كارەبا بەناوی كرێی فیوز هیچ پەیوەندییەكی بە پێوەری زیرەكەوە نییە”.

جەختی لەوەشکردەوە، “بوونی خانەیەك بەناوی (كرێی فیوز) لە (پسوولەی هاوبەشانی كارەبا) بۆ چەند هاوبەشێكی كارگە گەورەكان دەگەڕێتەوە كە محاویلەی تایبەت بەخۆیان هەیە و لە چاپكردنی پسوولەی نوێ ئەو خانەیە لادەبرێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا