ستران عەبدوڵا: زۆرینەی پارتی زۆرینەیەكی ساختەیە

پۆڵەتیك پرێس

بەرپرسی مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتی رایگەیاند، زۆرینەی پارتی زۆرینەیەكی ساختەیە، ئەگینا ئەو حزبە نە لە عێراق و نە لە كوردستان و تەنانەت لە زۆرنەكەی خۆشی زۆرینە نییە.

ستران عەبدوڵا ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی كە هاوكات بەرپرسی مەكتەبی راگەیاندنی ئەو حزبەیە لە دیدارێكی تایبەتی پۆڵەتیك پرێسدا لەسەر پرسی سەرۆك كۆمارو رێكەوتنی پارتی لەگەڵ سەدرو حەلبوسی چەند زانیارییەكی ئاشكراكرد.

لە دیدارەكەیدا ستران عەبدوڵا باسی لەوەكرد، ئەنجامی هەڵبژاردنەكان لە هەرێم و عێراق دەریدەخەن پارتی زۆرینە نییەو ئەوەی ئێستاش هەیە زۆرینەیەكی ساختەیە هەر بەهۆی تەزویرو ساختەكارییەكانی ئەو حزبەوە بوو كە یەكێتی توانی دوو كورسی پەرلەمانی عێراقی لێوەربگرێتەوە.

دەشڵێت، “پارتی دەیەوێت لە رێگەی پۆستی سەرۆك كۆمارەوە ئیرادەی حزبە كوردییەكان بشكێنێت”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، یەكێتی دەیوست هەموو كورد بەیەك وەرەقەی هاوبەش بچنەوە بەغداو تەنانەت وەرەقەكەش ئامادەكرا بەجۆرێك تەواوی مافەكانی كوردی تێدا جێگەی كرابوەوە، بەڵام پارتی تاكلایەنە رێككەوتنی لەگەڵ سەدرو حەلبوسی كرد.

بەرپرسی مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتی باس لەوەدەكات، ئەو رێككەوتنەی پارتی كردویەتی هیچ دەستكەوتێكی بۆ كورد تێدا نییە.

لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا ستران عەبدوڵا جەخت لەوەدەكاتەوە، سیاسەتەكانی پارتی گرژی لە كوردستان دروست دەكات.

هەروەها راشیدەگەیەنێت، دوای ریفراندۆم مەسعود بارزانی وازی لە پۆستی سەرۆكی هەرێم هێنا، بەڵام دواتر بۆ راگرتنی هاوسەنگی لە نێوان باڵی نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی پۆستەكەی زیندوو كردەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا