تایبەتمەندیەکانی تابێکی نوێی مۆتۆرۆلا

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای مۆتۆرۆلا تایبەتمەندیەکانی تابە نوێیەکەی مۆتۆرۆلا مۆتۆ تاب جی70 دەخاتەڕوو، ڕکابەری تابە نوێیەکانی سامسۆنگی پێدەکات.

مۆتۆ تاب جی70 لە کانزا و پلاستیک دروستکراوە دووریەکەی(258.4/163/7.5) ملیمە، کێشەکەی 500 گرامە، قەبارەی شاشەکەی 11 ئینجە بەدیقەی پیشاندانی2000/1200 پێکسڵ، تێکڕای ڕووناکیەکەی 212 مۆمە.

چارەسەرکەری میدیا تەک ئێم تی6785 هێلیۆ جی90 تی و چارەسەرکەری وێنەی مالی جی76 ئێم سی فۆڕی تێدابەکارهاتووە، دیقەی کامێراکەی پشتەوەی 13 مێگاپێکسڵە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی هەشت مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی چوار گێگابایتە، میمۆریەکەی 64 گێگابایتە.

بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، شوێنی سیمی هەیە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی 7700 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا