هێمن هەورامی: ناکرێت هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوابخرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، “ناکرێت هەڵبژاردنی کوردستان دوابخرێت و دەبێت لە وادەی خۆیدا ئەنجامبدرێت”.

ئەمڕۆ چوارشەممە هێمن هەورامی ئاشکرایکرد، “نابێت هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار کاریگەری لەسەر ڕێکارە یاساییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دابنێت”.

وتیشی: وەک دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان سوورن لەسەر کاردانەوەکەی کۆمسیۆن و ئەمە دەبێت پەیامێکیش بێت بۆ فراکسیۆنەکان تا لە نزیکترین کاتدا بگەنە ڕێککەوتن، چونکە ناکرێت هەڵبژاردن دوابخرێت.

جەختی لەوەشکردەوە، “دەبێت هەڵبژاردنێک بکەین ئەگەر لەوەی عێراقیش باشتر نەبێت، لانیکەم وەک ئەوەی ئەوان بێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا