شیاومی مۆبایلێکی زیرەکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای شیاومی مۆبایلی شیاومی14 پڕۆ بە تایبەتمەندی پێشکەوتوو دروست دەکات.

مۆبایلی شیاومی14 پڕۆ کێشەکەی 195 گرامە، بەشێوەیەک دروستکراوە بەرگەی ئاو و پیسی دەگرێت، شاشەکەی لەجۆری ئێڵ تی پی ئۆ ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.7 ئینج و دیقەی پیشاندانی3216/1440 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 500 مۆمە.

چارەسەرکەری کوالکۆم8350 سناپ دراگۆن888 و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ660ی تێدابەکارهاتووە، مۆبایلەکە چوار کامێرای سەرەکی لە بەشی پشتەوە بەدیقەی(50+13+50+3) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 32 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە هەشت یان 12 گێگابایتە، میمۆریەکەی 256 گێگابایتە.

بەسیستمی ئەندرۆید کاردەکات، لەمسە و شوێنی دوو سیمی هەیە، خێرای پاتریەکەی 4500 میلی ئەمپێرە، مۆبایلەکە بەڕەنگەکانی خۆڵەمێشی، زیوی، ڕەش و شین بەردەست دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا