پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ چوارشەممە مستەفا کازمی، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق گەیشتە قەزای شەنگال و بڕیارە لەگەڵ چەند بەرپرسێکی باڵادا کۆببێتەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی نوسینگەی مستەفا کازمی، “شاندێکی وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ و ژمارەیەک سەرکردەی سەربازی و ئەمنی یاوەری کازمی بوون”.
ئەوەش هاتووە، تا ئێستا نازانرێت هۆکاری ئەو سەردانەی کازمی و شاندەکەی یاوەری چییە، بەڵام پێدەچێت بۆ لەنزیکەوە ئاگاداربوون بێت لە دۆخی ئەمنی ئەو ناوچانەی لە سنوورەکانی سوریاوە نزیکن.
ئەم سەردانەی کازمی دوای ئەو ڕێکارە چڕ و توندە ئەمنییانە دێت، کە هێزە عێراقییەکان لەدوای ڕووداوەکەی زیندانی غوێران لە حەسەکە و هەڵهاتنی بەندکراوانی داعش لە زیندانەکە، گرتیانەبەر.