هەڵوێستی یەكگرتوو لەسەر پۆستی سەرۆككۆماری عێراق چیە؟

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: بوونی یەك كاندید زیاتر بۆ كورد بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆككۆمار كارێكی خراپە، دەربارەی هەڵوێستی فراكسیۆنی یەكگرتووش بە دەنگدان بە كاندیدی سەرۆككۆمار دەڵێت، ئەو بابەتە نهێنیە و هەڵوێستی ئێمەش لەسەر ئەو بابەتە بەنهێنی دەمێنێتەوە.

جەمال كۆچەر، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: بوونی كاندیدێك زیاتر بۆ پۆستی سەرۆككۆمار لەلایەن كوردەوە كارێكی خراپە، وامان لێدەكات لە بەغدا پەرتەوازەبین، ئەم پەرتەوازیە رەنگدانەوەی لە كوردستانیش دەبێت، دابەش بوونی ئەمجارە دابەشبوونێكی نا ئاساییە، جاران تەنها ئۆپۆزیسیۆن و دەسەڵات بوو ئێستا بووەتە ئۆپۆزیسیۆن و یەكێتی و پارتی، ئەمەش دابەش بوونێكی قوڵە.

جەمال كۆچەر وتی: پرۆسەی دەنگدان بە كاندیدی سەرۆككۆمار پرۆسەیەكی نهێنییە، ئێمەش ئەم بابەتە بە نهێنی دەهێڵینەوە كە ئایا دەنگ دەدەین یان نا، وە ئەگەر دەنگمان دا دەنگ بە چ كاندیدێك دەدەین.

وتیشی: ئەو پرۆسە سیاسییەی لە عێراق هاتووەتە پێشەوە دەستپێكێكی باشە، چونكە یەكەمجارە لە كوردستان و عێراق هەڵبژاردنێكی خاوێن ئەنجام بدرێت، یەكەمجارە هێزە سیاسییەكان بەنیازن گۆڕانكارییەكی جەوهەری لە عێراق بكرێت، یەكەمجارە باسی حكومەتی زۆرینەی سیاسی دەكرێت نەك سازانی سیاسی.

روونیشیكردەوە، لە نێوان سازانی سیاسی و زۆرینەی سیاسی نازانم كامیان باشتر دەبێت، بەڵام ئەوەی ئێستا هەیە كە بریتیە لە زۆرینەی سیاسی دەسپێكێكی نوێیە بۆ حكومەتێكی نوێ‌.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا