چەند بڕیارێك لە بارەی وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەباوە دەركران

پۆڵەتیك پرێس

هەردوو وەزیری كارەباو سامانە سروشتییەكان كۆبونەوەو چەند بڕیارێكیان لە بارەی دروستكردنی وێستگەی نوێی بەرهەمهێنانی كارەباو دابینكردنی سوتەمەنی بۆ وێستگەكان دەكرد.

بەپێی راگەیەنراوی وەزارەتی كارەبای هەرێم ئەمڕۆ سێ شەممە كەمال محەمەد ساڵح وەزیری كارەبا كێشەی سوتەمەنی بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبای لەگەڵ كەمال ئەتروشی وەزیری سامانە سروشتییەكان تاوتوێكرد.

ئاماژە بەوەشكراوە، هەردولا باسیان لە چەند تەوەرێك كردووە لەوانەش چارەسەركردنی كێشەی سوتەمەنی بۆ وێستگەی خەبات و راكێشانی بۆری گواستنەوەی گازی سروشتی بۆ وێستگەی كواشێ.

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، هەردوو وەزیر باسیان لە دروستكردنی وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبا بۆ سوود وەرگرتن لەو گازە سروشتییەی كە لە كێڵگەی نەوتی سەرسەنگ بە فیڕۆ دەچێت كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا