نازم دەباغ : لە هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار سیناریۆی 2018 دووبارە دەبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نوێنەری حكومەتی هەرێم لە تاران دەڵێت، ئێران هەمیشە هەوڵی داوە لە كێشەكانی نێوان پارتی و یەكێتی لەلایەك بێلایەن بێت لەلایەكی دیكە هەولێداوە لێكیان نزیك بكاتەوە، باس لەوەش دەكات بەبۆچوونی ئەو بۆ هەڵبژاردنی سەرۆككۆماری عێراق هەمان سیناریۆی 2018 دووبارە دەبێتەوە.

نازم دەباغ نوێنەری حكومەتی هەرێم لە تاران بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: ئێران بێدەنگ نییە لە هیچ رووداوێك كە لە عێراق و ناوچەكە روودەدات، چونكە ئەمن و ئاسایشی ئێران بە ستراوەتەوە بە ئارامی و ئاسایشی عێراقەوە، ئەم بارودۆخەی لە عێراق دەگوزەرێت بەشێكی رووی لە ئێرانە بەتایبەتی بەوەی لایەنگران و دۆستانی كۆماری ئیسلامی ئێران وەكو پێویست كورسیان نەهێناوە، بەڵام ئەگەر سەرەنج بدەن بە ئەندازەی چەند بەرامبەری لایەنی براوەی دیكە كە كورسیان هێناوە دەنگی پێدراوە.

نازم دەباغ وتی: پێم وایە ئێران بە هێواشی بەردەوامە لەسەر بەرنامەكانی خۆی لەسەرەتای دروستبوونی عێراقی تازە كەدایڕشتووە ئێران لە سێبەردا دەتوانێت رۆڵی خۆی ببینێت بۆئەوەی رۆڵی هەبێت و پارێزگاری لە هاوپەیمانەكانی بكات لە عێراقدا.

وتیشی: ئێران هەمیشە هەوڵی داوە لە كێشەكانی نێوان پارتی و یەكێتی لەلایەك بێلایەن بێت لەلایەكی دیكە هەولێداوە لێكیان نزیك بكاتەوە، چونكە تەبایی و یەكڕیزی كورد لە هەرێمی كوردستان بۆ ئێران گرنگە بۆ راگرتنی باڵانسی سوننە و شیعە لە عێراقدا.

باسی لەوەشكرد، بەلای ئێرانەوە دكتۆر بەرهەم ساڵح وەكو كەسایەتییەكی سیاسی و ئەندامێكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وەكو ئەوەش چوار ساڵ سەرۆككۆماربووە جگە لە هەڵسەنگاندنی باش بۆی و رۆڵی لە پاراستنی دەستوور و سەروەریی عێراقدا هیچ تێبینیەكی نەبووە واتە دەتوانین بڵێین كەسێكی قبوڵكراوە لەلای ئێران، بە هەمان شێوە هۆشیار زێباری كە وەزیری دەرەوە و دارایی عێراق بووە، بە ئەندازەی پێویست پەیوەندی هەبووە و ئێرانیش لێی رازی بووە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئێستا كەوتنە ناو كێشەی كێبڕكێ بۆ هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار وەكو دوو كاندید پێم وایە ئێران بە وردی سەیری بەرژوەندییەكانی خۆی دەكات بۆ تێكنەچوونی هاوسەنگی و بۆئەوەی كە هەموو دام و دەزگا باڵاكانی هەرێمی كوردستان بە بەغداشەوە نەكەوێتە دەست یەك لایەن ئەمە تا رادەیەك رای شیعەی عێراقیشە بۆیە پشتیوانی كردنی كاندیدێك وردبینی دەوێت بۆیە دەبێت چاوەڕوانی دەرەنجامی دەنگدانی پەرلەمان بكەین هەرچەندە وای دەبینم سیناریۆی 2018 دووبارە ببێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا