سەدر جەخت لە دروستكردنی حكومەتێكی زۆرینەی نیشتمانی دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

رێبەری رەوتی سەدر سوپاسی دادگای فیدڕاڵی كرد كە نەكەوتونەتە ژێر فشاری سیاسی و سەلماندویانە سەربەخۆن.

موقتەدا سەدر لە پەیامەكەیدا باس لەوەدەكات، دادگای فیدڕاڵی نەكەوتونەتە ژێر كاریگەری فشاری سیاسییەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بەردەوام دەبن لە پێكهێنانی حكومەتێكی زۆرینەی نیشتمانی.

ئەو پەیامەش لەكاتێكدایە، بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی كۆدەبنەوەو بڕیاری چارەنوسساز لە بارەی بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵییەوە ئەنجامدەدەن.

هاوكات بڕیارە، ئەو لایەنانە كۆتا ئەنجامی گفتوگۆكانیان لەگەڵ سەدر تاوتوێ بكەن و بڕیاریش بدەن ببنە ئۆپۆزسیۆن یان بایكۆتی پرسەی سیاسی بكەن.

ئەمڕۆ سێشەممە، دادگای فیدڕاڵی عێراقی دانیشتنی دووەمی لە بارەی سكاڵاكان لەسەر دانیشتنی یەكەمی پەرلەمانی عێراق رێكخست و بڕیاریدا بەوەی دانیشتنەكە هیچ گرفتێكی نەبووەو دەستوری و یاسایی بووە.

دوای راگەیاندنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن كە تێیدا موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر بە بەدەستهێنانی 73 كورسی براوەی هەڵبژاردن بوو، لەو كاتەوە تائێستا چەندینجار باسی لەوەكردووە، دەیەوێت حكومەتێكی زۆرینەی نیشتمانی پێكبهێنێت و رێگە نادات حكومەتی نوێ بەشێوەی تەوافق پێكبهێنرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا