پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دیمیتری بیسکۆڤ وتەبێژی کرەملین ڕایگەیاند، “کۆتایی ئەم هەفتەیە ڤلادمیر پوتن سەرۆکی روسیا و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا لەڕێی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە دۆخی ئۆکرانیا تاوتوێدەکەن”.
دیمیتری بیسکۆڤ ئاماژەی بەوەکرد، “لە ئێستادا ئامادەکاری دەکرێت بۆ بەڕێوەچوونی پەیوەندی تەلەفۆنی نێوان پوتن و ماکرۆن”.
وتیشی: ناوەڕۆکی پەیوەندییەکان تایبەت دەبێت بە دۆخی ئۆکرانیا و کۆتایی ئەم هەفتەیە ئەنجام دەدرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە لەماوەی ڕابردوودا جموجۆڵە سەربازییەکانی روسیا لەسەر سنوورەکانی ئۆکرانیا نیگەرانی ئۆکرانییەکان و ئەمریکا و هێزەکانی هاوپەیمانانی لێکەوتەوە و مەترسی ئەوە دروستبوو کە روسیا هەوڵ بۆ داگیرکردنی ئۆکرانیا بدات.