نیشانە سەرەتاییەکانی توشبوون بە شەکرە

پۆڵەتیک پرێس

پزیشکێکی پسپۆڕی ڕووسی باس لە نیشانە سەرەتاییەکانی توشبوون بە نەخۆشی شەکرە دەکات، کە هەندێک کەس دەرکەوتنی ئەو نیشانانە پشتگوێ دەخەن.

نەخۆشی شەکرە یەکێکە لە نەخۆشیە زۆر باوەکان لەجیهاندا، ژمارەیەکی زۆر خەڵک بە چەندین هۆکاری جیاواز تووش دەبن، بەشێکیشیان تا دوا ساتەکانی ژیانیان بەدەستیەوە دەناڵێنن و دەبێت بەردەوام دەرمان بەکاربهێنن، بۆیە لەگەڵ دەرکەوتنی نیشانە سەرەتاییەکان باشترە سەردانی پزیشک بکرێت بۆئەوەی پەرە نەسەنێت و چارەسەر بکرێت.

مرض السكري واعراضه والعلامات المبكرة وخطورتها على الجسم | مستشفيات مغربي

نیشانە سەرەتاییەکانی توشبوون بە شەکرە:

-میزکردنی لەڕادەبەدەر
-خوورانێکی زۆری پێست
-سەرئێشەیەکی بەردەوام بەتایبەتی لەکاتی هەستکردن بە برسێتی
-هەستکردن بە ماندوێتی و بێهێزبوونی ماسولکەکان
-زیادبوونی خواستی خواردن و لەدەستدانی کێش
-بەردەوام هەستکردن بە تینوویەتی و وشکبوونی دەم

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا