وەزارەتی ئەوقاف چەند بڕیارێک لەبارەی پرسەدانان دەردەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە حەسەن موفتی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای فەتوای کوردستان و ئیبراهیم بەرزنجی بەڕێوەبەری ئیرشادی ئایینی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا چەند بڕیارێکیان لەبارەی بەڕێوەچوونی پرسە لە هەرێمی کوردستان دەرکرد.

بڕیارەکان:

1- پرسە بۆ ماوەی تەنها یەک ڕۆژ دەبێت ئەویش لەدوای نوێژی نیوەڕۆ دەستپێدەکات.

2- لەو مزگەوتانەی هۆڵی بۆنە ئاینییەکانیان هەیە مەراسیمی پرسە بەڕێوەدەچێت.

3- لە کاتی بەڕێوەچوونی پرسە جگە لە خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز بە هیچ شێوازێک وتار پێشکەش ناکرێت.

4- دەنگی بڵندگۆ ئەوەندە بەرزنەبێت کە ببێتەهۆی بێزارکردنی پرسەوانان.

5- بۆ ئەو شوێنانەی کە قورئانخوێن قورئانی تێدا دەخوێنێت، نرخەکەی دەبێت لەنێوان 50 تاکو 75 هەزار زیاتر نەبێت، بە ئامێری دەنگیشەوە، هەروەها دەکرێت ئەگەر ئامێری تۆمارکراوی قورئان بەردەستبێت بەکاربهێنرێت لە جێگەی قورئانخوێن وەک لە هەندێک شوێن پەیڕەودەکرێت.

6- پێویستە لە پرسەدا ڕێنماییە تەندروستییەکان جێبەجێ بکرێت، وەک ماسک بەستن، ڕەچاوی دووری نێوان بکرێت.

7- لەو مزگەوتانەی هۆڵی ئافرەتانی تێدایە، هەمان قورئانخوێنی پیاوان دەنگی دەگوازرێتەوە بۆ هۆڵی پرسەی ئافرەتان و لەژێر هیچ ناوێکدا قورئانخوێنی ئافرەت دانانرێت.

8- بەمەبەستی کەمکردنەوەی ڕووداوە مەترسیدار و دڵتەزێنەکان، دەکرێت لە شوێنە دوورەکان یان شارێک بۆ شارێکی تر لە ڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنی یان تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان پرسە ئاراستەبکرێت.

9- بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافەکان و بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی قەزاکان و تێبینەرایەتییەکان بەرپرسن لە جێبەجێکردنی ئەم ڕێنماییانەی سەرەوە و ئەم خاڵانە بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان و قەزا و یەکە کارگێڕییەکان جێبەجێ دەکرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا