ئەم خواردن و خواردنەوانە ڕێگری توشبوون بە ڤایرۆسەکان دەکەن

پۆڵەتیک پرێس

پزیشکێکی پسپۆڕ لە بواری خۆراک ڕێنمایی دەدات و دەڵێت: “لە وەرزی زستاندا کۆمەڵێک خواردن و خواردنەوەی ڕێگری توشبوون بە ڤایرۆسەکان دەکەن و جەستە دەپارێزن”.

لەگەڵ گۆڕانی کەش و هەوا و دابەزینی پلەکانی گەرما ساڵانە ژمارەیەکی زۆر خەڵک تووشی ئەو نەخۆشیانە دەبن کە هۆکارەکەی ڤایرۆسەکانە وەک ئەنفلۆنزا و پەتای وەرزی، بەزیادکردنی کۆمەڵێک خواردن و خواردنەوە بۆ سیستمی خۆراکی ڕۆژانە دەتوانرێت ڕێگری توشبوون بە ڤایرۆسەکان بکرێت.

فوائد الزنجبيل والقرفة قبل النوم - ويب طب

پزیشکەکە باسی لەوەکرد ئەو خواردنەوانەی زەنجەبیل، دارچینی، کەرکەدی، یانسون و کزبەرە لەخۆ دەگرن سوودێکی زۆریان لە پاراستنی جەستە بەرامبەر ڤایرۆسەکان هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا میوە و سەوزەواتەکانی وەک سندی، پڕتەقاڵ، لیمۆ، لالەنگی، کیوی، تەماتە، گێزەر، بیبەری سوور و سەوز ڕێژەیەکی زۆر دژەئۆکسانەکانیان تێدایە و بەهەمان شێوە ڕێگری توشبوون بە ڤایرۆسەکان دەکەن.

مع تغير الطقس.. إليك 15 نوعا من الأطعمة والمشروبات الصحية قبل قدوم الشتاء |  الأخبار | الجزيرة مباشر

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا