فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری:‌ كابینەی‌ نۆیەمی شكستیخواردوو كارەبای‌ بۆ پێنج سەعات كەمكردووەتەوە

پۆڵەتیك پرێس

فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی كوردستان راگەیەنراوێكی لەسەر دۆخی ئێستای ژیانی خەڵكەوە بڵاوكردەوەو رایگەیاند، لەم دۆخی سەرمایەدا كابینەی‌ نۆیەمی شكستیخواردوو كارەبای‌ بۆ پێنج سەعات كەمكردووەتەوە.

لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە، بەهۆی‌ نزمبوونەوەی‌ پلەكانی‌ گەرماو بەردەوامی‌ ئەو شەپۆلانەی‌ سەرما كە هەرێمی‌ كوردستانی‌ گرتووەتەوە، ڕۆژ بە ڕۆژ ژیانی‌ خەڵك ڕووبەڕووی‌ سەختی‌ زۆرتر دەبێتەوە، بەڵام كابینەی‌ نۆیەمی حكومەت شكستیخوارد لە بەڵێنەكانی‌‌و لە ئێستەدا كارەبای‌ بۆ نزیكەی‌ تەنها پێنج سەعات لە شەوڕۆژێكدا كەمكردووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، حكومەت لە دابینكردنی‌ نەوت بە نرخی‌ پاڵپشتیكراو شكستیخواردو تا ئێستا تەنها پێنج یەكی‌ خێزانەكان نەوتیان پێگەشتووە، هەروەها بەهۆی‌ كاری‌ نایاسایی كۆمپانیاكانی‌ دەسەڵاتیشەوە غازی‌ ماڵانیش لە هەندێك شار نرخەكەی‌ بۆ دوو هێندە بەرزبووەتەوە.

دەشڵێن، “ئێمە لە فراكسیۆنی‌ كۆمەڵ بەرپرسیارێتی‌ ڕاستەوخۆی‌ ئەم دۆخەی‌ ژیانی‌ خەڵك ڕووبەڕووی‌ ئەنجومەنی‌ وەزیران‌ و حزبەكانی‌ پێكهێنەری‌ حكومەت دەكەینەوە”.

فراكسیۆنی‌ كۆمەڵی‌ دادگەریی‌ لە پەرلەمانی‌ كوردستان داواش دەكەن وەزارەتی‌ سامانە سروشتیەكان بڕێكی‌ زیاتر غاز بۆ وێستگەكانی‌ بەرهەمهێنانی‌ كارەبا دابینبكات كە توانای‌ بەرهەمهێنانی‌ زیاتری‌ كارەبایان هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا