بەهۆی تەقینەوەیەکەوە لە کەرکوک سێ ئەندامی سوپای عێراق بوونە قوربانی

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند، بەهۆی تەقینەوەیەکەوە لە پارێزگای کەرکوک سێ ئەندامی سوپای عێراق گیانیان لەدەستداوە.

ئەمڕۆ دووشەممە سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاشکرایکرد، “لە پارێزگای کەرکوک و بەدیاریکراوی لە قەزای داقوق، بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی سەربازی لە جۆری هەمەر تەقیوەتەوە کە تایبەت بووە بە فەوجی هەشتی سوپای عێراق”.

باسی لەوەشکرد، بەهۆی تەقینەوەکەوە سێ ئەندامی سوپای عێراق بوونەتە قوربانی و یەکێکی دیکەش بە سەختی بریندار بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا