بەوێنە.. ورچێک دوای مردنی هاوڕێکەی تووشی خەمۆکی دەبێت

پۆڵەتیک پرێس

ئاژەڵانیش هاوشێوەی مرۆڤ تووشی خەمۆکی دەبن، نموونەش بۆ ئەوە ورچی جەمسەری ئەرتۆرۆیە کە لە کیشوەری ئەمریکای باشووری دەژی، وەک دڵتەنگترین ئاژەڵی جیهان پۆلێنکراوە.

ئەو خەمۆکی و دڵتەنگییەی ئەرتۆرۆ دەگەڕێتەوە بۆئەوەی لەساڵی 2014دا لەگەڵ هاوڕێیەکی دەژیا و پەیوەندییەکی هاوڕێیەتی بەهێز لەنێوانیاندا بوو، دوای ئەوە هاوڕێکەی مرد ئەوەش بووە هۆی ئەوەی ئەرتۆرۆ بۆماوەیەکی درێژ تووشی خەمۆکی ببێت بەشێوەیەک هێزی یاریکردن و خواردنی نەبوو.

ڕۆژنامەیەکی بەڕیتانی ئاماژەی بەوەکرد ورچە جەمسەرییەکە بۆماوەی زیاتر لە 20 ساڵ لە باخچەیەکی ئاژەڵان بوو بەڵام دوای مردنی هاوڕێکەی بەتەواوی لە هەموو ئاژەڵەکانی دیکە دابڕا، ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆئەوەی دوای مردنی هاورێکەی تووشی نەخۆشی دەروونی بوو، ئەرتۆرۆ بەدەست خەمۆکیەوە دەیناڵاند تا ئەو ڕۆژەی مرد، لە ڕۆژی سێ تەمووزی ساڵی 2021 لە تەمەنی 30 ساڵیدا لە باخچەی ئاژەڵانی میندوزا لە ئەرجەنتین مرد.

بالصور: كيف يبدو شكل الدب حين يصاب بالاكتئاب؟

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا