گەڕان بەدوای تەرمی دانەر بەردەوامی هەیە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ یەکشەممە تیمێک لە بەرگری شارستانی هەولێر دەستیان کردەوە بە گەڕان بەدوای تەرمی دانەر، کە لەماوەی ڕابردوودا بەهۆی لافاوەکەی هەولێرەوە خنکا.

لەوبارەیەوە وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە پەیامنێری پۆڵەتیک پرێسی ڕاگەیاند، “ئەمڕۆ هێزەکانمان لە بەرگری شارستانی هاتوون لەگەڵ خانەوادەی کاکە دانەر، بەمەبەستی گەڕان بەدوای تەرمەکەی کاکە دانەر، کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی با و بارانەوە نەمانتوانی لە گەڕان بەردەوام بین”.

لەبارەی ئەوەی هۆکار چییە گومانیان لەوەیە تەرمی دانەر لەو گۆماوەدا بێت کە سەرقاڵی بەتاڵکردنین باوکی دانەر ڕایگەیاند، “لەبەرئەوەی ئەم گۆماوە قوڵە، وەکو بەنداوێکی لێهاتووە، گومانمان کەوتە سەر ئێرە، ئەوەبوو تیمەکانی حکومەتمان لێئاگادارکردەوە و ئێستاش سەرقاڵی گەڕانن”.

ڕۆژی 17ی 12ی 2021، بەهۆی ئەو لافاوەی هەولێر و ناوچەی قوشتەپەی گرتەوە، دانەری 10 مانگ لە دەستی باوکی بەربووەوە و تا ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا