سامسۆنگ تابێکی نوێ بەرهەم دەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای گەورەی سامسۆنگ خۆی ئامادە دەکات گالاکسی تاب ئێس ئەیت پڵەس بەتایبەتمەندنی پێشکەوتوو بەرهەم بهێنێت.

گالاکسی تاب ئێس ئەیت پڵەس بەپێی زانیاریەکان شاشەکەی بە دوو قەبارەی جیاواز بەردەست دەبێت ئەوانیش 12.4 و 12.7 ئینجە، شاشەکەی لەجۆری سوپەر ئەمۆلیدە بەدیقەی پیشاندانی2800/1752 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز.

صور توضح تفاصيل تصميم جهاز Galaxy Tab S8 Plus اللوحي | بوابة المتميز

چارەسەرکەری سناپ دراگۆن ئەیت جین وەنی تێدابەکارهاتووە، لە بەشی پشتەوە دوو کامێرای بەدیقەی(13+6) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 12 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، بەسیتمی ئەندرۆید12 کاردەکات، ئامێرەکە بە هەردوو ڕەنگی خۆڵەمێشی و بڕۆنزی بەردەست دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا