پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ تیمی ئاسایشی نیشتیمانی وڵاتەکەی کۆبووەوە و بەیەکەوە قەیرانی ئۆکرانیایان تاوتوێکرد.
بەپێی بڵاوکراوەی بەشێک لە میدیا جیهانییەکان، “تیمی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا دوایین جموجۆڵە سەربازییەکانی روسیایان بۆ بایدن باسکردووە لەسەر سنوورەکانی ئۆکرانیا”.
لەمیانەی کۆبوونەوەکەدا بایدن جەختی لەوەکردەوە، گەر روسیا بەردەوام بێت لە داگیرکردنی ئۆکرانیا، ئەوا لەلایەن ئەمریکا و هاوبەش و هاوپەیمانەکانیەوە سزای توند و خێرا دەدرێت.