بەریتانیا رێكارەكانی خۆپارێزی هەڵدەوەشێنێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەریتانیا بەنیازە لە رۆژی پێنجشەممەی داهاتووەوە هەموو رێكارەكانی خۆپارێزی تایبەت بە خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا لاببات و بەستنی ماسك، دووركەوتنەوەی كۆمەڵایەتی، پشكنینی ناچاری و پاسپۆرتی وەرگرتنی ڤاكسین هەموویان هەڵدەوەشێندرێنەوە.

دوای ئەوەی شەپۆلی تووشبووان بەهۆی كۆرۆنای گۆڕاوی ئۆمیكرۆنەوە لە بەریتانیا گەیشتە لووتكە، لە هەفتەی رابردووەوە ژمارەی تووشبووان بە خێرایی دەستی بە نزمبوونەوە كرد، ئێستا لەو وڵاتە باس لەوە دەكرێت كۆرۆنا وەكو پەتایەكی وەرزیی هاوشێوەی هەڵامەت مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت.

زیاتر لە 70% بەریتانیەكان دوو ژەمی ڤاكسینیان وەرگرتووە، لەگەڵ ئەوەشدا لە بەریتانیا هەموو دامەزراوە و بەرپرسان لەگەڵ ئەوەدا نین رێكارەكان بە تەواویی لاببردرێن.

ئەم هەوڵەی بەریتانیا لە كاتێكدایە ئاژانسی ئاسایشی تەندروستی ئەو وڵاتە باس لە سەرهەڵدانی جۆرێكی دیكەی كۆرۆنای گۆڕاو دەكات كە بەنەوەیەكی نوێی ئۆمیكرۆن دادەنرێت و ناونراوە(BA2).

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک