پۆڵەتیک پرێس
هاوێنەی کامێراکان کرانەوەی دەگمەنترین و سەرنجڕاکێشترین گوڵیان لەجیهاندا تۆمارکردووە، کە قەبارەیەکی گەورەی هەیە.
تۆڕی بی بی سی ئێرسی تایبەت بە جیهانی سروشتی، دیمەنێکی زۆر دەگمەنی کردنەوەی گوڵی “جەستەی” ی بڵاوکردەووە، وەک تێبینی دەکرێت گوڵەکە قژ و ددانی تێدایە، ئەم گوڵە هەر سەدەی جارێک بۆماوەی دوو ڕۆژ دەکرێتەوە، بۆیە کردنەوەی ئەم گوڵە بە ڕووداوێکی جیهانی دادەنرێت.
گوڵی جەستە یان ئەمۆرفۆڤالس تیتانیۆم لە هەندێک لە باخچە ڕووەکیەکانی جیهاندا گەشە دەکات وەک دارستانەکانی سومترە، بۆ یەکەمجار لەساڵی 1878دا دۆزراوەتەوە، زانایان پێیان وایە نهێنی درێژی و بەرزی ئەو گوڵە ئەوەیە لەو ڕێگەیەوە بۆنێکی ناخۆش دەردەکات مێش و مێروەکان ڕادەکێشێت بۆ خۆی ئەمەش یارمەتیدەری دەبێت لە کرداری گواستنەوەی هەڵاڵەکان.