قائیمقامی سلێمانی داوایەک لە هاوڵاتیان دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قائیمقامی سلێمانی لە چەند شوێنێکی شارەکە دان و خۆراکی بۆ باڵندە و ئاژەڵە بێلانەکان دابینکرد و داوای لە هاوڵاتیان کرد ئەوانیان لەبیربێت.

ئەمڕۆ ھەینی 21 کانونی دووەمی 2022، ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لە چەند شوێنێکی شارەکە دان و خۆراکی بۆ باڵندە و ئاژەڵە بێلانەکان دابینکرد و وتی: داوا لە ھاوڵاتیان و ژینگە و ئاژەڵدۆستان دەکەم لەم سەرمایەدا باڵندەو ئاژەڵەکانتان بیر بێت و چەند بۆتان دەکرێت لەسەر شەقام و رێگەوبانەکان خواردن و دانیان بۆ دابنێن.

ڕاشیگەیاند، “بەھۆکاری بارینی بەفرێکی زۆر و داپۆشینی ھەموو شوێنێک بە بەفر و بەستەڵەک، بە ئەستەم باڵندە و ئاژەڵەکان خواردنیان دەست دەکەوێت”.

ئەوەشی خستەڕوو، “لەبەر ئەم ھۆکارە و وەک ئەرکێکی مرۆڤ دۆستانە ھەرکەسە و لە ماڵ و شوێنی کارەکەی دان و خۆراک بۆ باڵندە و ئاژەڵە بێلانەکان دابنێن بۆ ئەوەی بەھەوڵی ھەموان ژینگە و ژیانی گیانداران لە فەوتان رزگار بکەین”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا