لە هەولێر 11 هاوڵاتی لە مردن ڕزگاردەکرێن

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ڕایگەیاند، 11 هاوڵاتی لە ماڵێک لە گوندی بانەمان کە بەهۆی غازی زۆپا و دوکەڵی مۆلیدەوە توشی هەناسەتەنگی بوون، لە مردن ڕزگارکران.

ئەمڕۆ هەینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “كاتژمێر 4:30 بەرەبەیانی 21ی 1ی 2022، دوای پەیوەندیکردن بە سەنتەری هەماهەنگی فریاکەوتن 122 دەستبەجێ تیمەکانی فریاکەوتن گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە کەبریتی بوو لە رزگارکردنی گیانی 11 هاوڵاتی لەماڵێک لە گوندی بانەمان کە بەهۆی غازی زۆپا و دوکەڵی مۆلیدەوە توشی هەناسەتەنگی و گیرانی بۆری هەناسە بوون و نزیک بوون لە مردن”.

ئەوەشی خستەڕوو، “ئەو هاوڵاتیانە لەلایەن تیمەکانی فریاکەوتنی خێرای هەولێر ڕێکاری فریگوزاری و چارەسەریان بۆ ئەنجام درا و گەیەندرانە نەخۆشخانە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا