قوباد تاڵەبانی و جینین بلاسخارت رەوشی سیاسی عێراق و هەرێم تاوتوێدەكەن

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران و جینین بلاسخارت نوێنە‌ری تایبەتی سكرتێری گشتی نە‌تە‌وە‌ یە‌كگرتووە‌كان لە‌ عێراق، باسیان لە ‌دوا پێشهات و گۆڕانكاریی و رە‌وشی سیاسی لە ‌عێراق و هە‌رێمی كوردستان كرد.

لە‌و كۆبوونە‌وە‌یە‌ كە‌ ئە‌مڕۆ پێنجشە‌ممە لە‌ هە‌ولێر بە‌ڕێوەچوو، قوباد تاڵە‌بانی و جینین بلاسخارت جە‌ختیان لە‌ گرنگی بە‌ردە‌وامیدان بە‌ گفتوگۆكردنی لایە‌نە‌ سیاسییە‌كان كردەوە بە‌مە‌بە‌ستی لێكنزیككردنەوەی بۆچوونە‌ جیاوازە‌كان و دۆزینە‌وە‌ی‌ دە‌رچە‌یە‌ك لەپێناو گە‌یشتن بە‌ سازان لە‌سە‌ر پێكهێنانی حكومە‌تی نوێی عیراق.

هە‌ر لە‌وبارە‌یە‌وە‌، جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران، جە‌ختیكردە‌وە‌ لە‌سە‌ر گرنگی یە‌كدە‌نگیی هێز و لایە‌نە‌ كوردستانییە‌كان لە‌پێناو پاراستنی دە‌ستكە‌وتە‌ دە‌ستورییە‌كان و بە‌رژە‌وە‌ندی گشتی، هە‌روە‌ها ئاماژە‌ی بە‌وە‌دا كە‌ چۆن پاڵپشتی یە‌ك دە‌نگی كورد دە‌كە‌ن، بە‌هە‌مان شێوە‌ گرنگی بە‌یە‌كخستی ماڵی شیعی و لایە‌نە‌ سونییە‌كانیش دە‌دە‌‌ن بۆ ئە‌وە‌ی تە‌وافق هە‌بێت لە‌سە‌ر پێكهێنانی حكومە‌تێكی خزمە‌تگوزار و سیاسە‌تێكی حوكمڕانی رە‌شید بە‌رپا بكرێت كە‌ جێی رە‌زامە‌ندی لایە‌نە‌كان بێت.

لە ‌بە‌شێكیتری كۆبوونە‌وە‌كە‌دا، جێگری سە‌رۆك وە‌زیران، ئاماژە‌ی بە‌هە‌نگاوە‌كانی چاكسازی حكومە‌تی هە‌رێم و بە‌ردە‌وامیدان بە‌و هە‌نگاوانەكرد‌ كە‌ لە‌ ئێستادا قۆناغی باشیان بڕیوە‌.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا