لە ماوەی هەفتەیەكدا نۆ كۆڵبەری كورد بوونە قوبانی

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە ماوەی هەفتەیەكدا، نۆ كۆڵبەری كورد لە رۆژهەڵاتی كوردستان بەهۆی سەرما و تەقەی هێزە ئەمنییەكان بوونەتە قوربانی . ‏

رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ئاشكرایكرد، سێ كۆڵبەری كورد لە ‏گوندێكی سەر بە ورمێ چەند رۆژێك پێش ئێستا و لە كاتی كوڵبەریدا بەهۆی بەفر و ‏سەرماوە، بێسەروشوێن بون و تاكو ئێستا نەدۆزراونەتەوە.‏

رێكخراوەكە ئەوەشی خستەڕوو، لە‌م هەفتەیەكدا، دوو ‏كۆڵبەر بە ‌ناوەكانی عوسمان محەمەدی و یاسر سەحرایی، لە كاتی كۆڵبەریدا لە سنووری ‏نێوان ناوچە كوردییەكانی ئێران و هەرێمی كوردستان، بەهۆی تەقینەوەی مینەوە بریندار ‏بون. ‏

باسی لەوەشكردووە، لە (14)ی ئەم مانگەدا كەسێكی تر بەناوی مێهران رەحمانی، كە تەمەنی (24) ‏ساڵ بووە، لە كاتی كۆڵبەریدا بەهۆی تەقەی هێزەكانی سەرسنوری ئێرانەوە، ‏گیانی لەدەستداوە و دوو كۆڵبەری تریش لە هەمان كاتدا بە ناوەكانی ئیبراهیم رەحمانی و ‏هاوڕێ ئەحمەدی بەسەختی بریندار بون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا