هەڤاڵ ئەبوبەکر: سبەی دەوامی فەرمییە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، سبەی دەوام ئاسایی دەبێتەوە و هیوادارین هاوڵاتیان بەردەوام بن لەسەر کارکردنی خۆیان.

ئەمڕۆ چوارشەممە هەڤاڵ ئەبوبەکر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد، “ئەگەر دۆخێک هاتەپێشەوە کە بزانین زیان بە هاوڵاتیان دەگەیەنێت و ئاستەنگی هاتوچۆ دروست دەکات، ئەوا بڕیاری دیکە دەدەین، بەڵام تا ئێستا ئاماژەکان باس لەوە دەکەن کە پێویست بەوە ناکات دەوام ڕابگیرێت”.

وتیشی: چاوەڕێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی دەکەین، بەفربارین گرفت نییە، بەڵکو ئەو کاتە گرفت دروست دەبێت کە پلەکانی گەرما زۆر دادەبەزن و سەهۆڵبەندان دروست دەبێت.

پێشتر كەشناسی سلێمانی هۆشداری لە دەستپێكردنەوەی شەپۆلێكی دیكەی بەفربارین دا و ئاشکرایکرد، شەپۆلەكە لەمشەوەوە دەست پێدەكات و تاوەكو شەوی پێنج شەممە بەردەوامی دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا