تورکیا: گەشتە ئاسمانییەکانمان لەگەڵ هەولێر و یەریڤان دەستپێدەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی گواستنەوەی تورکیا ڕایگەیاند، گەشتە ئاسمانییەکان لەگەڵ هەولێری پایتەختی هەرێم و یەریڤانی پایتەختی ئەرمینیا دەستپێدەکاتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی گواستنەوەی تورکیا ڕایگەیاند، “ڕۆژی 24ی ئەم مانگە گەشتە ئاسمانییەکان لەگەڵ هەولێر دەستپێدەکاتەوە و ڕۆژی 2ی شوباتیش گەشتە ئاسمانییەکان لەگەڵ یەریڤان دەستپێدەکاتەوە”.

ئەوەشی خستەڕوو، گەشتە ئاسمانییەکانی کۆمپانیای ئەنادۆڵۆ جێت ڕۆژی 24ی ئەم مانگە دەست بە گەشتەکانی هاتن و چوون لەنێوان شارەکانی غازی عەنتابی تورکیا و هەولێر دەکات.

ئاشکراشی کرد، بەڕێوەبەرایەتی گشتی فڕۆکەوانی شارستانی رێگەی بە کۆمپانیای پێگاسەس داوە هەفتەی سێ گەشت لەنێوان ئیستانبوڵ و یەریڤان بەڕێوەببات، دەسەڵاتدارانی ئەرمینیاش ڕێگەیان بە کۆمپانیای فڵای وەن داوە هەفتەی سێ گەشت لەنێوان یەریڤان و ئیستانبوڵ ئەنجام بدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا