وەزیری سامانە سروشتییەكان هۆكاری تەقینەوەی بۆری نەوتی هەرێم ئاشكرا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێم ئاشكرایكرد، تەقینەوەی بۆریی نەوتی هەرێم لە دیوی توركیا بەهۆی شۆرتی كارەباوە بووەو هیچ كردەیەكی تیرۆریستی لە پشت روداوەكەوە نەبووە.

كەمال ئەتروشی وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان بە روداوی راگەیاندووە، بەپێی راپۆرتە سەرەتاییەكان روداوەكە بەهۆی شۆرتی كارەباوە بووەو لە ئێستاشدا بۆرییەكی دیكەی یەدەگ هەیە و لەڕێگەی ئەو بۆرییەوە نەوت رەوانەی توركیا دەكرێت و كاریگەریی نابێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، تەقینەوەی بۆرییەكە كاریگەری گەورەی نابێت لەسەر هەناردەكردنی نەوتی كوردستان، هەناردەی نەوت تەنیا بەشێوەی كاتی رادەگیرێت و بەزوترینكات دەست بە هەناردەكردن دەكەنەوە.

راشیگەیاند، بۆرییەكی دیكەی 46 ئینجی توركیا لەتەنیشت بۆری كوردستانە و تاوەكو چاككردنەوەی بۆری نەوتی كوردستان بۆرییەكەی توركیا بەكاردەهێنن.

درەنگانی شەوی رابردو لە شارۆچكەی پازارجكی سەربە پارێزگای مەڕەشی توركیا بۆری نەوتی هەرێمی كوردستان تەقیەوەو بەهۆیەوە هەناردەكردنی نەوت لەو رێگەیەوە راگیرا، روداوەکەش نرخی یەک بەرمیل نەوتی بۆ نزیکەی ٩٠ دۆلار بەرزکردەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا