ڕێزان شێخ دلێر: دڵنیاین کاندیدی ئێمە سەرکەوتوو دەبێت، چونکە کاندیدی لایەنی بەرامبەر مەلەفی لەسەرە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕێزان شێخ دلێر لەبارەی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراقەوە ڕایگەیاند، “دڵنیاین کە کاندیدی ئێمە سەرکەوتوو دەبێت، چونکە کاندیدی لایەنی بەرامبەر مەلەفی لەسەرە”.

لە لێدوانێکدا بۆ دەنگی ئەمریکا ڕێزان شێخ دلێر، ڕاوێژکاری مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان باسی لەوەکرد، “کاندیدی فەرمی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان د. بەرهەم ساڵحە، سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان (بافڵ تاڵەبانی) خۆی هاتۆتە بەغدا و پشتگیری د. بەرهەمی کردووە و جگە لەوەش مەکتەبی سیاسی خۆی بەفەرمی داوای لە د. بەرهەم کرد کە بۆ خولی دووەم خۆی کاندید بکاتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێتی ناچێتە ژێر باری هیچ فشارێک، پێویستە پارتیش یەکێتی نەکاتە قوربانی وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمار چونکە ئەو کات خۆی دەبێت تەحەمولی ئەنجامەکەی بکات.

لەبارەی ئەوەشەوە کە یەکێتی بۆچی بەفەرمی د. بەرهەم کاندیدی فەرمییە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار وتی: ڕاگەیاندنی بۆچیە خۆ هەموو ڕۆژێک ناوترێت وتومانە و بڕیاری مەکتەبی سیاسی یەکێتیە کە د. بەرهەم کاندیدی فەرمیە، بەداخەوە دەڵێم ئەوی دەوترێت هەر ڕۆژەی ئەوە پڕوپاگەندەی پارتی دیموکراتی کوردستانە کە بۆ حزبەکانی تری دەکات، لە کاتێکدا یەکێتی حزبێکە خاوەن بڕیاری خۆیەتی.

ڕێزان شێخ دلێر جەختی لەوەشکردەوە، “بە دڵنیایی دڵنیاین لە سەرکەوتن، چونکە کاندیدی لایەنی بەرامبەر تۆمەتبارە بە چەندین دۆسیە لە دەستەی دەستپاکی، هەروەک دەزانرێت لە خولی سێیەمی پەرلەمانی عێراق بە دەنگی 179 پەرلەمانتار لە پۆستەکەی ئیقالە- دەرکرا. ئێستاش ئەو دۆسێیانە هەرماون بۆیە بڕواناکەم ئەگەرچی سەدرییەکان ڕێککەوتنی سیاسیشییان هەبێت، بەڵام ڕازی بن بە دەنگدان بە کەسێک کە مەلەفی لەسەر بێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا