پۆڵەتیک پرێس
تەندروستی کرداری هەرس گرنگیەکی زۆری بۆ تەواوی جەستە هەیە، بۆ ڕێگریکردن لە ئازاری گەدە و توشبوون بە قەبزی و سکچوون پێویستە ئەم خواردنانە بۆ سیستمی خۆراکی زیادبکرێن، چونکە سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی کرداری هەرس هەیە.
ئەم خواردنانە یارمەتی کرداری هەرس دەدەن:
-قاوە
ڕێژەیەکی زۆر دژەئۆکسانەکانی تێدایە، سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی مێشک، دڵ و کرداری هەرس هەیە، ڕێگری توشبوون بە نەخۆشیەکانی کرداری هەرس دەکات.
-مزرەمەنیەکان
مزرەمەنیەکانی وەک پڕتەقاڵ، لیمۆ و سندی سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی کرداری هەرس هەیە.
-کاکاو
یارمەتی چالاککردنی کرداری هەرس دەدات، ڕێژەیەکی زۆر زینک و پۆتاسیۆمی تێدایە کە سوودیان بۆ جەستە هەیە بۆیە باشترە ڕۆژانە بخورێت.
-سرکەی سێو
سوودێکی زۆری بۆ کرداری هەرس هەیە، بەڵام پێویستە بە گەدەی بەتاڵ نەخورێت بۆئەوەی زیانی نەبێت.
-جەرجیر
یەکێکە لەو سەوزەواتانەی گرنگییەکی زۆری بۆ جەستە هەیە، پێویستە بەردەوام بخورێت چونکە پارێزگاری لە تەندروستی کرداری هەرس دەکات.