بافڵ جەلال تاڵەبانی: كاكەییەكان پێكھاتەیەكی رەسەن و گرنگی گەلەكەمانن

پۆڵەتیك پرێس

بافڵ جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی جەژنی سێ شەوەی كاكەییەكانەوە كە بە یارانی قەوڵتاس ناسراوە، پەیامێكی بڵاوكردەوەو رایگەیاند، كاكەییەكان پێكھاتەیەكی رەسەن و گرنگی گەلی كوردن.

لە پەیامەكەی بافڵ جەلال تاڵەبانیدا هاتووە، كاكەییەكان لە مێژووی دێرین و نوێشدا ھەمیشە لە ریزی پێشەوەی خەبات بوون و رۆڵی جوامێرانەیان لە پێكەوەژیانی ئاینی و كۆمەڵایەتی كوردەواریدا بەرز دەنرخێنین.

دەشڵێت، “ئەمشەو خوشك و برایانی كاكەیی كە جەژنی سێ شەوەی (یارانی قەوڵتاس) بەڕێدەكەن، وێڕای گەرمترین پیرۆزباییمان بەم بۆنەیەوە، ئومێدەوارم لە كەشێكی ئارام و خۆشیدا ئەم جەژنە بكەنەوە و ئەمشەو ببێتە مایەی تەبایی و قوڵكردنەوەی برایەتی و خۆشەویستی زیاتر لەناو گەلەكەماندا.”

ئاماژەی بەوەشكردووە، یەكێتی نیشتمانی كوردستان وەك ھەمیشە پارێزەر و پشتیوانی بەدیھێنانی مافەكانتان دەبێت و پارێزگاری لە تایبەتمەندی ئاینیی كاكەیی و ئاینزاكان و پێكھاتەكانی تری نەتەوەكانی دیكەش دەكات، كە بە سەدان ساڵە لە كوردستانەدا پێكەوە دەژین و لێبووردە لەبەرامبەر جیاوازییەكان بە ئاشتییانە و برایانە ژیان بەڕێدەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا