كازمی چەند بڕیارێكی گرنگی دەركرد

پۆڵەتیك پرێس

ئەنجومەنی وەزاری ئاسایشی نیشتیمانی بەسەرۆكایەتی كازمی كۆبونەوەو لە بارەی دۆخی ئەمنی شاری بەغداوە چەند بڕیارێكی گرنگی دەركرد.

بەپێی بڕیارەكانی ئەنجومەنەكە، پێویستە سەرجەم دوكان و شوێنە گشتییەكان كامێرای چاودێری دابنێنن، هەروەها بڕیاردرا رێگە بە دەرچوونی ئۆتۆمبێلی حكومی نەدرێت ئەگەر پسوڵەی پێ نەبێت.

لە كۆبونەوەكەدا، دۆخی ئەمنی بەغدا تاوتوێكراو كازمی داوای لە دەزگا ئەمنییەكان كرد پێش لە هەر كردەیەكی تیرۆریستی بگرن.

هاەكات بڕیاری ئەوەشدرا، هەر هاوڵاتییەك پێشوەختە لە بارەی كاری تێكدەرانەوە زانیاری بداتە دەزگا ئەمنییەكان ئەوا پاداشتی دارایی دەكرێت.

یەكێكی دیكە لە بڕیارەكانی كۆبونەوەكەی ئەنجومەنی وەزاری ئاسایشی نیشتیمانی كە بەسەرۆكایەتی كازمی بەڕێوەچوو، ئەوەیە لە كاتژمێر شەشی ئێوارە تاوەكو شەشی بەیانی هاتوچۆی ماتۆڕسكیل قەدەغە بكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا