قائانی لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی و سەدر کۆدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران لەگەڵ سەرکردەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی هێزە شیعەکانی عێراق کۆدەبێتەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند، لە ئێستادا قائانی لەگەڵ سەرکردایەتی چوارچێوەی هەماهەنگی هێزە شیعەکان لە بەغدای پایتەخت لە کۆبوونەوەدایە.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی: چاوەڕێ دەکرێت لە چەند سەعاتی داهاتوودا قائانی لەگەڵ موقتەدا سەدر، سەرۆکی ڕەوتی سەدریشدا کۆببێتەوە.

ئامانج لەم سەردانەی قائانی و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکردایەتی هێزە شیعەکان ئەوەیە کە هەوڵدەدات بۆ ڕێکخستنی هەڵوێستی شیعەکان لەپێناو پێکهێنانی بەرەیەکی یەکڕیز تا بەیەکەوە بتوانن حکومەتی داهاتووی عێراق پێکبهێنن.

شەوی ڕابردوو ئیسماعیل قائانی گەیشتە عێراق و سەردانی پارێزگای نەجەف و مەزارگەی ئیمامی عەلی کرد و دواتر چووە گۆڕستانی وادی سەلام و سەردانی مەزاری محەمەد سادق سەدر و ئەبو مەهدی موهەندیسی کرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا