فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق: پێمانخۆش شیعەكان رێكبكەون

پۆڵەتیك پرێس

فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنن، ئەوان پێیانخۆشە لایەنە شیعەكان لە ناوخۆیاندا رێكبكەون و پێكەوە كار بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ بكەن.

ڤیان سەبری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پرسی پێكهێنانی حكومەت لە ماڵی شیعەدا ئاڵۆزە ناكۆكی لەنێوان رەوتی سەدر و چوارچێوەی هاوئاهەنگیدا هەیە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، رەوتی سەدر نایانەوێت جگە لە هادی عامری لایەنەكانی دیكەی ناو چوارچێوەی هاوئاهەنگی بەشداری حكومەتی نوێ بكەن.

دەشڵێت، “ئێمە پێمانخۆشە ماڵی شیعە لەناو خۆیاندا رێك بكەون و هەوڵیشمانداوە لەناو خۆیاندا پێكبێن. زۆر جار بۆ چارەسەری كێشەكان ئەوان، چ رەوتی سەدر چ چوارچێوەی هاوئاهەنگی، هاتوونەتە لای پارتی، ئەم جارەیش ئەگەری هەیە هادی عامری بێت.”

ئەو وتانەی سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق لەكاتێكدایە، بەهۆی هەڵوێستی حزبەكەیانەوە ئێستا كورد بەتایبەت یەكێتی و پارتی لەسەر پۆستی سەرۆك كۆمار ناكۆكی لە نێوانیاندایە، بەجۆرێك پارتی رازی نییە جارێكی دیكە بەرهەم ساڵح كاندیدی یەكێتی پۆستی سەرۆك كۆمار وەربگرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا