پۆڵەتیک پرێس
بەشێکی زۆری خەڵک ئالودەی شیرینیەکان دەبن، شەکریش زیانێی تەندروستی زۆری بۆ تەواوی جەستە هەیە، دەبێتە هۆی توشبووون بە چەندین نەخۆشی و زیادبوونی کێش، ئەو کەسانەی ئالودەی شەکر بوون بەردەوام خواستی خواردنی شیرینیان هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا بە چەند خواردنێکی سروشتی دەتوانرێت ئەو کێشەیە چارەسەربکرێت.
ئەم خواردنە تەندروستانە خواستی خواردنی شیرینی کەمدەکەنەوە:
-میوەکان
میوەکان شەکری سروشتیان تێدایە زیان بە تەندروستی ناگەیەنن، هەرکاتێک خواستێکی زۆر بۆ خواردنی شیرینی هەبوو لەوکاتەدا میوەکان بخۆ، لەگەڵ ئەوەشدا لە شەربەتی میوەکان دووربکەوەرەوە، چونکە ڕشاڵەکانیان تێدانییە.
-توو یان شاتوو
توو بە هەموو ڕەنگەکانیەوە یەکێکە لە میوە بەنرخەکان، کالۆری و شەکری کەمە و دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان.
-نەعنا
بەپێی توێژینەوەکان نەعنا و بنێشتی نەعناش کۆنتڕۆڵی خوارستی خواردنی شیرینەکان دەکەن.
-تێکەڵەی ماست و میوەکان
ماست سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی ڕیخۆڵەکان هەیە، خواردنی قاپێک ماستی داپۆشراو بە میوەکان سوودێکی زۆری بۆ دابەزاندنی کێش هەیە و هەستی برسێتی کەمدەکاتەوە.