پۆڵەتیک پرێس
شاری سانتا ئیزابێل لە پارێزگاری لاپامبا لە ناوەندی ئەرجەنتین بەهۆی بڵاوبونەوەی قالۆنچە لە هەموو شوێنێکدا دەناڵێنێت، ئەوەش بۆتە هۆی داخستنی تەواوی شارۆچکەکە.
زیندەوەرزانانی ناوچەکە پێیانوایە بڵاوبونەوەی ئەو قالۆنچانە بەهۆی باران بارینی زۆر و بەرزبونەوەی پلای گەرماو لە شاری سانتا ئیزابێلی ئەرجەنتینی ڕوویداوە، کریستیان ئیچیگارا، جێگری سەرۆکی شارەوانی سانتا ئیسابێل وتی:” باران و شێیەکی زۆرمان هەبوو، لەگەڵ ئەوەشدا پلەی گەرما بەرزبۆوە بەمەش کەش و هەوایەکی خۆش بۆ ئەو ئاژەڵە بچووکانە دروستبوو کە بەژمارەیەکی زۆر لە ناوچەکە و ناو ماڵەکاندا بڵاوبونەتەوە”.
بەڕێز ئیچگارا بە ئاژانسی دەنگوباسی ئەسۆشیەتد پرێسی ڕاگەیاند: شارۆچکەکە بڕیاریدا لەماوەی سێ ڕۆژای ڕابردوودا چرای چرای شەقام و بینای گشتی دابخات بۆئەوەی ژمارەی ئەو قالۆنچانەی بڵاوبونەتەوە ڕووی لە کەمی بکات.
An impressive outbreak of beetles (cascarudos) has affected the city of Santa Isabel in La Pampa. Argentina
video by: @QuakeChaser35 pic.twitter.com/pDNpRpj9KD— Aleksander Onishchuk (@Brave_spirit81) January 10, 2022