نۆکیا مۆبایلێکی نوێ بەرهەم دەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای نۆکیا مۆبایلی نۆکیا جی21 بەتایبەتمەندی پێشکەوتوو بۆ بەکارهێنەرانی بەرهەم دەهێنێت.

مۆبایلی نۆکیا جی21 کێشەکەی 237 گرامە، ئەستوریەکەی 9.9 ملیمە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.82 ئینج و دیقەی پیشاندانی720/1600 پێکسڵ.

چارەسەرکەری یونیسۆک ئێس سی9863 ئەی و چارەسەرکەری وێنەی ئای ئێم جی8322ی تێدابەکارهاتووە، مۆبایلەکە دوو کامێرای سەرەکی بەدیقەی(13+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی پێنج مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە دوو یان سێ گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 32 یان 64 گێگابایتە.

بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، لەمسە و شوێنی دوو سیمی هەیە، خێرای پاتریەکەی 6000 میلی ئەمپێرە، مۆبایلەکە بەڕەنگەکانی سپی و سەوز بەردەست دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا