رونكردنەوە لە بارەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكەی پێشمەرگە و سوپای عێراق دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم رایگەیاند، ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكەی هێزەكانی پێشمەرگەو سوپای عێراق لە سنوری میحوەری دووی گەرمەسێر بووتە هۆی پاككردنەوەی ناوچەیەكی بەرفراوانی زەوی لە دەستی داعش.

بەپێی راگەیەنراوی وەزارەتەكە، دوای ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكە ئەمڕۆ ١٥ی كانوونی دووەمی ٢٠٢٢، لەهەمان سنور بۆمبێكی چێندراو كە لەلایەن داعشەوە دانرابوو، بە شوانێكدا تەقییەوە، بەڵام خۆشبەختانە زیانی گیانی نەبووە و شوانەكە سەلامەتە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، هێزەكانی پێشمەرگە لەو ناوچەیەدا، جێگیربوون و توانیویانە، دەیان مۆڵگەی داعش تێك بدەن و چەندین پاشماوەی بۆمبی چێندراو و حەشارگەی داعش بدۆزنەوە و خاپوری بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا