پارتی كار بۆ گەڕانەوەی دوو كورسییەكەی دەكات

پۆڵەتیك پرێس

پارتی دیموكراتی كوردستان لە رێگەی فراكسیۆنەكەی لە بەغدا كار بۆ گەڕانەوەی ئەو دوو كورسییەی دەدات كە پێشتر بەهۆی سكاڵای یەكێتییەوە لە هەولێر و نەینەوا لێی وەرگیرابوەوە.

ڤیان سەبری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بۆ ماڵپەڕی فەرمی حزبەكەی رایگەیاندووە، وەك پارتی بەپێی دەستور دەتوانن تانە پێشكەش بكەن بۆ گەڕانەوەی دوو كورسی فراكسیۆنی پارتی لە نەینەوا و هەولێر.

دەشڵێت، “ئێستا كار دەكەین و هەوڵ دەدەین بۆ وەرگرتنەوەی ئەو دوو كورسییە بەشێوەیەكی یاسایی لە دادگای فیدڕاڵی، چونكە مافی خۆمانە‌ و دەستوریش رێگەی داوە كە رێكاری یاسایی بگرینە‌بەر”.

پێشتر پارتی دیموكراتی كوردستان خاوەنی 33 كورسی پەرلەمانی بوو، بەڵام دواتر بەهۆی سكاڵای یەكێتییەوە كە لە هەریەكە لە پارێزگاكانی هەولێرو نەینەوا دوو كورسی لێوەرگیراوەو درا بە یەكێتی بەوەش پارتی كورسییەكانی بۆ 31 كورسی كەمبووەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا