لە ئەنبار بڕیاری كشانەوەی حەوت لیوای حەشدی شەعبی درا

پۆڵەتیك پرێس

سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پارێزگای ئەنبار رایگەیاند، لە بڕیارێكی تەمومژاویدا بڕیاردراوە حەوت لیوای حەشدی شەعبی لە ئەنبار بكشێنەوە.

سەرچاوەكە رایگەیاندووە، ئەمڕۆ شەممە سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پارێزگای ئەنبار رایگەیاند، بەشێوەیەكی فەرمی حەوت لیوای حەشدی شەعبی لە رۆژئاوای سوریا كشاونەتەوە، ئەم فەرمانەش بەشێوەیەكی نادیار و لە كەشێكی تەموومژاویدا دەركراوە لە كاتێكدا ئەو ناوچانە كە دەكەونە سنوری ڕۆژئاوای سوریا پێویستیان بەمانەوەی ئەو هێزانە هەیە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو ناوچەیە گەورە و بەرفراوانە، بۆیە پێویستە هێزی تێدا بمێنێتەوە، بۆیە ئەوان داوایانكردبوو هێزی زیاتری بۆ رەوانە بكرێت، كەچی بڕیاری كشانەوەی ئەوانیش دراوە.

كشانەی ئەو هێزانەلە كاتێكدایە، هێشتا داعش لە چەندین ناوچەی عێراق و لە ناویشیاندا لە ئەنبار شانەی نوستووی هەیەو ناو بەناو هێرش دەكەنە سەر هاوڵاتیانی مەدەنی هێزە ئەمنییەكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا