روسیا داوا دەكات كوردانی رۆژئاوا و حكومەتی سوریا دەست بەگفتوگۆكانیان بكەنەوە

پۆڵەتیك پرێس

وەزیری دەرەوەی روسیا داوا لە هەریەكە لە حكومەتی سوریاو كوردانی رۆژئاوای كوردستان دەكات لە پێناو لە تێپەڕاندنی دۆخی رابردو و بنیاتنانی ئایندە دەست بەفتوگۆكانیان بكەنەوە.

سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاندووە، لەگەڵ كوردانی رۆژئاوا لە پەیوەندیدان و بە گرنگی دەزانن لەگەڵ حكومەتی دیمەشق دەست بەگفتوگۆ بكەنەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، هێشتا حكومەتی سوریا ئەوەی لە بیرە كە سەرەتا كوردەكان بەرهەڵسكاری ئەوان بوون بۆیە تێبینیان لەسەریان ماوە.

وەزیرەكەی ڕوسیا باس لەوەدەكات، ئامانجی ئەو گفتوگۆیانە بۆ تێپەڕاندنی رابردو و بونیادنانی پەیوەندییە بۆ ئایندە، لەمڕوەشەوە ‏سوریا دەیەوێت سود لە ئەزمونی عێراق وەربگرێت.‏

لاڤرۆڤ بەپێویستی دەزانێت، سیاسییە كوردەكان دوورتر لە ئاسۆ بڕوانن، چونكە بە بڕوای ئەو گومانی ‏تێدانییە ئەمریكییەكان ناتوانن چارەنوسی سوریا دیاری بكەن.‏

پێشتریش چەندینجار شاندی كوردانی رۆژئاوا سەردانی مۆسكۆیان كردووەو لەلایەن بەرپرسانی روسیاوە هەوڵدراوە هەردوو لایەنی حكومەتی سوریا و كوردانی رۆژئاوا گرفتەكانی بەردەم گفتوگۆكانیان چارەسەر بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا