زۆر بەکارهێنانی خوێ مەترسی توشبوون بەم شێرپەنجەیە زیاددەکات

پۆڵەتیک پرێس

شێرپەنجە یەکێکە لەو نەخۆشیانەی چەندی جۆری جیاوازی هەیە، هەندێکیان چارەسەریان قورسترە و تا کۆتایی ژیان بەردەوام دەبێت، بەڵام سیستمی خۆراکی تەندروست ڕۆلێکی گرنگی لە توشبوون بەو نەخۆشیەدا هەیە.

شێرپەنجە ئەو نەخۆشیەیە بەهۆی زیادبوونی خانە پیسەکان بەڕێژەیەکی بەرچاو لە جەستەدا ڕوودەدات، زیادەڕەویکردن لە بەکارهێنانی خوێدا مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی گەدە زیاددەکات، بەپێی توێژینەوەکان جگە لە زیادەڕەویکردن لە خوێ، جگەرەکێشان، نەخواردنی سەوزەوات و میوەکان مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی گەدە بەڕێژەیەکی بەرچاو زیاد دەکەن.

طريقة علاج سرطان المعدة – عودة نيوز

بەشێوەیەکی گشتی زۆر بەکارهێنای خوێ مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ، دەمارەخوێنەکان، بەرزبونەوەی پەستانی خوێن، جەڵتەی دڵ و مێشک زیاددەکات، هەروەها هۆکارێکە بۆ کەمبونەووەی ئاو لە جەستەدا ئەمەش دەبێتە هۆی توشبوون بە چەندین نەخۆشی، توێژینەوەکان دەریانخستووە ئەو کەسانەی بەردەوام و بەڕێژیەکی زۆر خوێ بەکاردەهێنن مەترسی توشبونیان بە شێرپەنجەی گەدەزیاترە بەراورد بەو کەسانەی کەمتر بەکاریدەهێنن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا