مالكی بە ئەمینداری حزبی دەعوە هەڵبژێردرایەوە

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نوری مالكی، لە كۆنگرەی 18مینی حزبەكەیدا جارێكی دیكە بە ئەمینداری گشتیی حزبی دەعوەی ئیسلامی عێراقی هەڵبژێردرایەوە.

ئەمڕۆ شەممە 15-01-2022 لە كۆنگرەی 18مینی حزبی دەعوەی ئیسلامی كە لە ژێر دروشمی (ناسنامەمان ئیسلامییە رووبەڕووی ئاڵەنگارییەكان دەبینەوە و نیشتمان بونیاد دەنێین) كارەكانی بەڕێوەدەچێت، جارێكی دیكە نوری مالكی، بە ئەمینداری گشتیی حزبی دەعوەی ئیسلامیی هەڵبژێردرایەوە.

حزبی دەعوەی ئیسلامی، پارتێكی سیاسی عێراقییە و یەكێك لە پارتە شیعییە سەرەكییەكانە، لە ساڵی 1957 دامەزراوە.

محەممەد باقر سەدر مەرجەعی ئایینی شیعەكان، یەكێك لە دیارترین دامەزرێنەرەكانی حزبەكە بوو، لەلایەن رژێمی پێشووی عێراقەوە لەسێدارەدرا.

نوری مالكی، ناوی تەواوی، نووری كامل محەممەد حەسەن ئەبو ئەلمحاسن مالیكییە، بە باوكی ئیسراش دەناسرێت، ساڵی 1950 لەدایكبووە، بڕوانامەی بەكالۆریۆسی لە كۆلیژی ئوسوڵی ئایین لە بەغدا وەرگرتووە، ماستەری لە زمانی عەرەبی لە زانكۆی سەڵاحەددین بەدەستهێناوە.

نوری مالكی، دوو خول سەرۆكوەزیرانی عێراق بوو، لە 2006 تاوەكو 2014، لە ساڵی 2006وە ئەمینداری حزبی دەعوەیە، كاتێك شوێنی ئیبراهیم جەعفەری گرتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا