پۆکۆ مۆبایلێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

پۆکۆ مۆبایلی شیاومی پۆکۆ ئێف فۆڕ پڕۆ پڵەس بەتایبەتمەندی زۆر دروست دەکات و چاوەڕوان دەکرێت یەکێک بێت لە باشترین مۆبایلە زیرەکەکان.

مۆبایلی شیاومی پۆکۆ ئێف فۆڕ پڕۆ پڵەس کێشەکەی 205 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئێڵ تی پی ئۆ ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.73 ئینج و دیقەی پیشاندانی1440/3200 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 1000 مۆمە.

چارەسەرکەری کوالکۆم سناپ دراگۆن ئەیت جین وەن و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ730ی تێدابەکارهاتووە، مۆبایلەکە سێ کامێرای بنەڕەتی بەدیقەی(50+50+50) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 32 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە هەشت یان 12 گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە.

بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، لەمسە و شوێنی دوو سیمی هەیە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی 4600 میلی ئەمپێرە، مۆبایلەکە بەڕەنگەکانی ڕەش، شین، سەوز و پەمەیی بەردەست دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا