پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایگەیاند، بەهۆی باران و هەورەبروسکەوە یەکێک لە گۆڕەڕەکانی وێستگەی 132 کەی ڤی کفری دەرچووە لە خزمەت، بەهۆیەوە پێدانی کارەبای نیشتیمانی کەمدەبێتەوە
ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی کارەبا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “بەهۆی باران و لێدانی هەورەبروسکەوە ئەمڕۆ یەکێک لە گۆڕەڕەکانی وێستگەی 132 کەی ڤی کفری بەهۆی سوتانی یەکێک لە دژە بروسکەکانی لە خزمەت دەرچووە”.
ئەوەش هاتووە، “ئاگاداری دانیشتوانی شارۆچکەی کفری و ناحیەکانی دەوروبەری دەکەینەوە کە پێدانی كارەبای نیشتمانی کەم دەبێتەوە تا چارەسەرکردنی ئەو گرفتە”.